له‌جه‌لەولا بارودۆخ وه‌ک خۆیه‌تی پێشمه‌رگه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که‌یه‌

له‌ شاری جه‌له‌ولا بارودۆخ وه‌ک خۆیه‌تی داعش له‌ناو شاره‌که‌دایه‌ و پێشمه‌رگه‌ له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌که‌یه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ک به‌‌ سپی میدیای راگه‌یاند که‌ تائێستا بارودۆخی جه‌له‌ولا وه‌ک خۆیه‌تی و داعش له‌ناو شاره‌که‌یه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ش چۆته‌ ده‌ره‌وه‌ شاره‌که‌ له‌و دیو ئاوی سیراوه‌نه‌وه‌ سه‌نگه‌ری لێداوه‌.

لەبەیانیەوە تا ئێستا هێرشی داعش بۆ سەر سنگەرەکانی پێشمەرگەو گەرەکە کوردییەکان بەردەوام بووە".
ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەی لێدوانەکەیدا وتی" چەکدارانی داعش بەچەندین شێوازی جۆراو جۆر و تاکتیکی شەڕ لەهێرش بەردەوام بووەو لەوانە دوو ئۆتۆمبیلی بە سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا تەقاندۆتەوەو قوربانی لەریزی پێشمەرگەدا هەیە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە داعش توانیویەتی پاش چۆڵکردنی وەک تاکیکتیک سەنگەری بورجەکە لەگەرەکی وەحدە بگرێت".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ژمارەیەکی زۆر چەکداری داعش کوژراون.

بەپێی زانیارییەکانی سپی بارودۆخەکە دژوارەو پێشمەرگە هێزێکی زۆری بردۆتە ئەو دەڤەرە بۆ شکاندنی چەکدارانی داعش.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند کە پاشنیوەرۆی ئەمرۆ پێشمەرگە بڕیاریدا کە بێتە دەرەوەی شارەکەو لەمبەری ئاوی سیروانەوە کە دەکەوێتە چەند کیلۆمەترێک لە باکوری شارەکەوە بەرگەری بکات.




AM:12:03:11/08/2014