بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" مووچەی مانگی (هەشت) دەكەوێتە سەرەتای مانگی داهاتوو".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمشەو لە لێدوانێکدا بە (ناس کورد)ی ڕاگەیاند" ماوەی دوو ڕۆژە كۆتایی بە وردبینیكردنی لیستی مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەت و دەستە و خانەنشینانی شارستانی و سەربازی هاتووە و تەنها ئەوە ماوە وەزارەتی دارایی و ئابووری خشتەی مووچە ڕابگەیەنێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت بەهۆی کێشەی دابەشکردنی مووچە لە سلێمانی و کورتهێنان لە بودجە، وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە دوا بخات بۆ سەرەتای مانگی داهاتوو.