لەبارەی كاتی دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەری گەنجینەی یەكی سلێمانی ڕِایدەگەیەنێت" لیستی مووچەی مانگی هەشت ئامادەكراوە و چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین لە كاتی دابەشكردنی مووچە ئاگادارمان بكاتەوە". 

حەسەن ڕەشید، بەڕێوەبەری گەنجینەی یەکی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند" بۆ دەستپێكردنی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت چاوەڕوانی وەزارەتی دارایی دەكەین و تائێستا بە فەرمی لە كاتی دابەشكردنی مووچە ئاگادارنەكراوینەتەوە و ئەوەی باسدەكرێت بەر ١ی ئەیلول دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت تەنها قسەیە هیچ شتێك بە فەرمی بە ئێمە نەوتراوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو فەرمانگانەی كە لیستی مووچەكەیان ڕەوانەی گەنجینە كردووە وردبینی تێدا كراوە و ئامادەكراوە.

وتیشی" مەرج نییە هەموو مانگێك لە هەمانكاتدا دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێتەوە". 



AM:12:04:26/08/2022