دوو گووندی نزیک شنەگال ئەگەر نەبنە ئیسلام سەردبڕرێن

‌ئاوارەکانی شاریا - دهۆک
چەکدارانی داعش هەردوو گووندی ( کۆچۆ و حاتمیە ) ئاگادار دەکاتەوە کە لەماوەی دوو رۆژدا ئەگەر نەبن بە ئیسلام ئەوا هەموویان سەردەبڕن.
هاوڵاتییەکی گوندی حاتمیە کە سپی لەبەر پاراستنی گیانی ناوی بڵاوناکاتەوە رایگەیاند چەکدارانی داعش کەسێکیان کە لەو ناوچەیە ئەمریان بووە بەناوی (ئەبو حەمزە) ەوە دوو رۆژ لەمەوبەر ئاگاداری کردوونەتەوە ئەگەر لە ماوەی دوو رۆژدا نەبن بە موسڵمان "ئەوا سەرتان دەبڕین".
ئەو سەرچاوەیە وتی ئەو ئەمیرەیان کەسێکی عێراقییە.
بەپێی زانیارییەکانی ئەو هاوڵاتیە پاش ئەوەی رۆژێک بەسەر ئەو ئاگادارکردنەوەیەدا تێپەڕدەبێت، هاوڵاتیان گوندی کۆچۆ بەدزی داعشەوە ماڵ و موڵكیان بەشەو چۆڵدەکەن و روودەکەنە چیای شەنگال.
ئەو هاوڵاتیە بە سپی راگەیاند کە دوو رۆژی یەکەم تەواوبوو ئەمیرەکە گەڕایەوە بۆ لای خەڵکی گوندەکەو لەگەڵ موختاری گوندی حاتمیە قسەی کردوو و پێی راگەیاند کە دوو رۆژی تر مۆڵەتان پێدەدەین تا خۆتان ساغبکەنەوە، ئەگەر نا " سەرتان دەبڕین".




AM:10:46:11/08/2014