ئەمڕۆ شەممە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی لە بازارەكانی دراوی هەرێمی كوردستان بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو گۆڕانكاری بەسەردا نەهاتووە و بەهاكەی بە جێگیری مایەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە هەریەک لە نرخی پاوەن و یۆرۆ ڕوویان لە دابەزین کرد.
ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزر و ٤٠٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٤٨ هەزار و ٤٥٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٢ هەزار و ٦٠٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو ١٧٤ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو.
نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ١٧٥ هەزار ینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٨٥ دینارە.
- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٤٨ هەزار دینارە.