بەپەلە.. فوئاد مەعسوم لە كۆشكی "سەلام"ەوە كاروبارەكانی خۆی رادەپەڕێنێت
د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق
بەپێچەوانەی ئەو پرۆپاگەندانەی كە گوایە كە فشار لەسەر د. فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراقەو كۆشكی سەرۆك كۆمار گەمارۆ درابێت، سپی زانیویەتی ئەو زانیارییانە دوورن لەڕاستییەوە.
سەرچاوەیەكی زۆر نزیك لە سەرۆك كۆماری عێراق، د.فوئاد مەعسوم بە سپی میدیای راگەیاند كە وەك هاوڕێیەكی خۆی پەیوەندی بە سەرۆك كۆمارەوە گرتوەوە بۆ ئەوەی لەباری ئەمنی بپرسێت. سەرۆكی عێراق بەو هاوڕێی راگەیاندوە كە هیچ فشارێكی لەسەر نیەو خێزانەكەی لەگەڵدایەو لە كۆشكی سەلام كاری سەرۆك كۆماریی خۆی دەكات.
فوئاد مەعسوم لەرێگەی ئەو هاورێیەوە داوای لە میدیای كوردی كردوە نەكەونە ژێر فشاری هیچ میدیایەكەوەو، ئەو هیچ فشارێكی لەسەر نیەو كارەكانی خۆی رادەپەڕێنێت لە بەغدا.
ئەم زانیارییەكان لەكاتێدایە كە ژمارەیەك میدیای عێراقیو جیهانی بڵاویانكردەوە كە كۆشكی سەرۆك كۆمار گەمارۆ دراوە.
PM:01:40:11/08/2014