لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە و تا ئێستا پۆلیس نەچووەتە شوێنی دۆزینەوەی تەرمەکە.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، ئەمڕۆ یەکشەممە لە گەڕەکی فەرمانبەران لە شاری هەولێر بەرامبەر کۆلێجی کامبریج تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە، بەڵام تائێستا ناسنامەکەی نەزانراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، تەمەنی گەنجەکە لە نێوان (٢٥ ساڵ بۆ ٣٠) ساڵان دەبێت و تا ئێستا پۆلیس نەگەیشتووەتە ئەو شوینەی تەرمەکەی لێ دۆزراوەتەوە.