لەچوارچێوەی هەوڵی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی، رۆژیی شەممە لەشاری سلێمانی و بەئامادەبوونی نوێنەری ژمارەیەك لەرێكخراوەكان و رۆژنامەوانان سیمینارێكی تایبەت بەخستنەڕووی بڕگەو ماددە قانیقانوونی ژمارە 11 ی ساڵی ٢٠١٠ ی تایبەت بەرێكخستنی خۆپیشاندان لە هەرێمی كوردستان، لەلایەن رێكخراوی ئیرۆ بۆ گەشەپێدانی جڤاكی سازدرا.
لەمیانەی سیمینارەكەدا، هەلومەرج و مێژووی داڕشتنی قانوونەكەو ئەو كەلێنانەی لە قانوونەكەدا هەن خرانەڕوو بەتایبەتی ئەو ماددانەی كە بنەمای دەستوورییان نییە وەك مەرجی وەرگرتنی مۆڵەت بۆ خۆپیشاندان كە ناجۆرە لەگەڵ مافەكانی مرۆڤ. لەسیمینارەكەدا، راسپاردەی هەمواركردنەوەی چەند ماددەیەك خرایەڕوو و گرنگی هەوڵی رێكخراوەكان لەمبوارەدا جەختی لەسەركرایەوەو بڕیاری ئەوە درا كە چالاكییەكان بەردەوام بن و جۆرو مەودای چالاكییەكان فراوانتر بكرێن.