ئەمەریكا ناردنی چەكی بۆ هێزی پێشمەرگە بەفەرمی دەست پێكرد
بەرپرسانی باڵای ئەمەریكا ئەمرۆ دووشەممە رایانگەیاند كە حكومەتی باراك ئۆباما ناردنی راستەوخۆی چەكی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان دەست پێكرد.
بەپێی راپۆرتێكی ئاسۆشیتد پرێس، ئەم هەواڵەی پاش ئەوە بڵاودەكرێتەوە كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانیان دوێنێ یەكشەممە هەردوو شارەدێی مەخمورو گوێ لەدەستی چەكدارانی داعش وەربگرنەوە.
بەرپرسانی باڵای ئەمەریكی كە ناویان ئاشكرا نەكردوە بە ئاسۆشیتدپریسیان وتووە: واشنتگۆن پێشتر جەختی لەسەر ئەو دەكردەوە كە چەكو چۆڵ تەنیا بە بەغدا بفرۆشێت، بەڵام ئێستا راستەوخۆ ناردنی چەكی بۆ هەرێمی كوردستان دەست پێكردوە.
PM:02:08:11/08/2014