بەپێی وتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی هەرێم، بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوو مووچەی مانگی هەشت دابەشبکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە (ئێن ئاڕ تی) راگەیاند" ڕۆژی پێنج شەممە ١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی هەشت دەکرێت و بڕیارە لە (٢٢) رۆژدا موچەی مانگی هەشت دابەشبکرێت".
بڕیار بوو ڕۆژی هەموو ٢٥ی هەموو مانگێک موچەی دابەشبکرێت، بەڵام سەرەڕای بوونی نزیکەی (٩٠٠) ملیار دینار تا ئێستا موچەی مانگی هەشت دابەشنەکراوە.