سپی زانیاریی ورد لەسەر قوربانییەكانی پێشمەرگە لەجەلەولا بڵاودەكاتەوە
ئەو شەڕەی دوێنێ 10ی ئاب، لەنێوان داعشو هێزی پێشمەرگەدا روویداو زیاتر لە 18 كاتژمێری خایاند، بەهۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبیلەوە زیاتر لە 15پێشمەرگە شەهید بوون.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە سپی میدیای راگەیاند بەرەبەیانی دوێنی یەكشەممە چەكدارانی داعش هێرشیان كردە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە لەجەلەولا، هاوكات زۆرێك لەو رێگایانە دەچنەوە سەر جەلەولا لەلایەن داعشەوە مێن رێژ دەكرێن.
پاش شەڕێكی زۆر كە چەندین جار لە هێرشكردنیان بۆ سەر رەبایەی بورجەكە، داعش تێكشكێندرا، پاشنیوەڕۆ دوو ئۆتۆمبیلی مێن رێژكراو، كە زانیارهکان ئاماژه بۆ ئهوه دهکهن که یەكێكیان لۆری بووبێت، خۆیان بە بنكەیەكی هێزی پێشمهگەردا دەتقێننەوەو لهئهنجامدا چەند خانویەك تەختی زەوی دەبێتو زیاتر لە 15 پێشمەرگە شەهید دەبن، تا ئێستا تەرمەكانیان لەژێر بیناكاندایە.
دوای ئەو رووداوە پێشمەرگە پاشەكشە دەكات بۆ دەرەوەی شارەكەو لەسەر ئاوی جەلەولا سەنگەرەكانی لێدەدات.
بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا لەدوای رووداوەكانی موسڵو هاتنی داعشەوە، تا ئەمرۆ زیاتر لە 16 جار داعش تەقینەوەی جۆراجۆری وەك ئۆتۆمبیلی خۆكوژو دانانی بۆمبی لە جەلەولا ئەنجامداوە.
هەروەها پاریەكی زۆری حكومەتی عێراقی كە نزیكەی 50 ملیار دینار بووە، لە بانكی جەلەولا بووەو مانگی پێشوو موچەی كارمەندەكانی ئەو ناوچانەیان لێداوە، بەڵام لەسەر داوای حكومەتی عێراق دەستكاریی باقییەكەی نەكراوەو نزیكەی 25 ملیاری تیا ماوە كە ئەوەش دەست داعش كەوتووە.
ئەو سەرچاوەیە بە سپی میدیای راگەیاند: پێشمەرگە هێزێكی زۆرو پڕچەكی كۆكردوتەوەو بڕیاریداوە كە ئاگر لەژێر پێی داعشدا بكاتەوەو لە دژە هێرشێكدا شارەكەیان بەسەردا بڕوخێنێت له تۆڵهی ئهو پێشمهرگه شههیدانهدا.
PM:03:04:11/08/2014