داوای بانگهێشتكردنی چوار وەزیر بۆ پەرلەمان دەكرێت


ژمارەیەك پەرلەمانتاری كوردستان لەسەر دۆخی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە داوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەی پەرلەمان و ئامادەبوونی چوار وەزیری پەیوەندیداری دەكەن.

ئەو پەرلەمانتارانە لە یاداشتێكدا بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان رایانگەیاندووە "دۆخی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان لەڕووی خزمەتگوزاری و رێگەوبان لەوپەڕی خراپیدایە، بۆیە داوا دەكەن وەزیرانی ناوخۆ و دارایی و كشتوكاڵ و بازرگانی بانگهێشت بكرێن بۆ ئامادەبوون لەو كۆبوونەوەیە".

ئەمساڵ بەهۆی دواكەوتنی مووچەی بەشێك لە فەرمانگەكانی سلێمانی و دواكەوتنی هەندێك پڕۆژەوە، بەشێك لە پەرلەمانتاران و چالاكوانانی مەدەنی گلەییان لە شێوازی ئیدارەدانی سلێمانی هەیە.




PM:03:18:01/09/2022