نوری مالیكی سه‌رۆكی كاربه‌ڕێكه‌ری حكومه‌تی عێراق و سه‌رۆكی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا له نوسراوێكدا، رایده‌گه‌یه‌نێت، كه كه‌س ناتوانێت به ناوی ده‌وڵه‌تی یاساوه هیچ نوسراوێك ئیمزا بكات.
ئه‌م لێدوانه‌ی نوری مالیكی له كاتێكدایه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادی به ناوی ده‌وڵه‌تی یاساوه ( كوتله‌ی ده‌عوه) ئیمزای له‌سه‌ر به‌ڵگه نامه‌ی دیاریكردنی كاندید بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه.
مالیكی نوسراوه‌كه‌ی، كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكی دادگای فیدڕالی و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رجه‌م كوتله‌كانی عێراق كردووه.