نرخی یۆرۆ و پاوەن بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین

ئەمڕۆ شەممە ٣ی ئەیلولی ٢٠٢٢ نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە بازارەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو بە جێگیری ماوەتەوە، بەڵام بە پێچەوانەوە هەریەک لە نرخی یۆرۆ و پاوەن و لیرەی تورکی بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوویان لە دابەزین کرد. 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینارە. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٧ هەزار و ٥٥٠ دینارە، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٥٠ هەزار و ٥٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٩ هەزار و ٦٥٠ دینارە، هەفتەی ڕابردوو بە ١٧٨ هەزار و ١٥٠ دینار بوو. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ١٥٠ دینارە، پێنج شەممەی ڕابردوو بە ٨ هەزار و ٣٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٧٠ دینارە.

- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٤٥ هەزار دینارە.



AM:11:09:03/09/2022