ئەمڕۆ شەممە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو دووبارە ڕووی لە دابەزین کرد و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە هەزار و ٧١٢ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەوەش نرخی هەر مسقاڵێک بە هەموو جۆرەکانییەوە بە بڕی شەش هەزار دینار دابەزی.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٤ بە (٤٠٥) هەزار دینارە.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢١ بە (٣٦٥) هەزار دینارە.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ١٨ بە (٣٠٥) هەزار دینارە.
- نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیار ٢٢ بە (٣٧٥) هەزار دینارە.