"پرۆسەی دابەشکردنی مووچە بەشێوەی ئەلیکترۆنی تەنها جێبەجێكردنی ماوه‌"

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" دابەشکردنی مووچە لە ھەرێم دەبێتە کارت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت". 

ئەرشەد حسێن ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری سیستەمی مووچە دەکاتە کارت و ئێستا سیستەمەکە تەواو بووە و لە ھەولێر ئامادەیە و سێلڤەری بۆ ئامادەکراوە و تەنھا لە سلێمانی ھەندێک کێشەی سێلڤەر ماوە ئەگەرنا وەکو ئەوەی لە تەکنەلۆژیا و زانیاری سیتەمەکە تەواو بووە و تەنھا ماوە جێبەجێ بکرێت".

وتیشی" مووچە دەبێتە کارت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی وەکو کی کارت لە بەغدا کە ئەوان ئەتوانن لە ھەولێریش مووچە وەرگرن و لە ھەرێمیش دەتوانن لەو بانکانە مووچە وەرگرن کە بۆیان دیاریدەکرێت".

ڕوونیشیکردەوە، لە قۆناغی داھاتوو دەتوانن لەشوێنی دیکەش لەبازاڕ بەو کارتە کەلوپەل بکڕن، بەڵام لە قۆناغی یەکەم تەنھا وەرگرتنی مووچە دەبێت، ناوبراو گوتیشی، کێشەی سێلڤەرەکان تەواوبن کە ھەموو زانیاریەکی تێدا دەبێت پرۆسەکە جێبەجێ دەکرێت و کە دەبێتە سەری مانگ مووچە دەخرێتە سەر حیسابەکەیان و دەتوانن ڕایکێشن، کە ھەنگاوێکی زۆر گرنگ دەبێت. 



PM:01:41:03/09/2022