کۆتایی گەرمای هاوین ڕاگەیەنرا و کەشوهەوا دەگۆڕێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینییەکانی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت " کۆتا کاریگەری گەرماکەی ئەمڕۆ سبەینێش بەردەوام دەبێت و لە دووشەممەوە پلەکانی گەرما بەرەو نزمبوونەوە دەچن"

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی یەکشەممە 4-9-2022 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە و بەم شێوەیە دەبێت، سلێمانی ٤٢ بە ٢٦، ھەولێر ٤٥ بە ٢٨ پلە، دھۆک ٤٣ بە ٢٨ پلە، ھەڵەبجە ٤٣ بە ٢٦ پلە، کەرکوک ٤٧ بە ٣١ پلە، لەناوچەکانی گەرمیان ٤٨ پلە بە ٢٩ پلە، لە سنوری ئیدارەی راپەرین ٤٣ بە ٢٧ پلە و لە سنوری ئیدارەی سۆران ٤٢ بە ٢٥ پلە دەبێت.  

ئەو کەشناسە باسی لەوەشکرد، دوو سبەی دووشەممە ٥ ی ئەیلول لەسەرجەم ناوچەکاندا پلەکانی گەرما ٢ تا ٣ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و تەنھا سبەی کاریگەری ئەم گەرما بەتینە بەردەوامی دەبێت.




PM:06:34:03/09/2022