قوباد تاڵەبانی هەڕەشە دەكات


قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڕەشەی لە بەڕێوەبەری بەشێك لە فەرمانگەكانی شاری سلێمانی كردووە لە بەرامبەر "كەمتەرخەمیان" لە كاروباری بازرگانان و وەبەرهێنان و وتویەتی "ئەوەی بە میزاج كار دەكات با بچێتەوە ماڵەوە".

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی  لەگەڵ بەڕێوەبەر و كارمەندانی فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی رایگەیاندووە "یەك هەفتەتان لەبەردەمە بۆ جێبەجی كارەكان، ئەوەی بە میزاج كار دەكات با بچێتەوە ماڵەوە، ئێوە بیانوو بە وەبەرهێنەرەكان دەگرن".

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكردووە "لێتان قبوڵ ناكەم وەبەرهێنەران راوبنێن بۆ شارەكانی دیكە، لەم هەفتەیە سەرجەم پڕۆژەكان تەواو نەبن وەڵا ئەتانێرمەوە ماڵەوە، 55 پڕۆژە لەسەر ئەم مێزەیە لەماوەی كەمتر لەمانگێك دەبێت ئیشیان دەست پێكردبێت".

ناوبراو وتویەتی "لێتان قبوڵ ناكەم پارەو سەرانە لە  وەبەرهێن وەربگیرێت، ئەو فەرمانگەیەی دەوامی مەزبوت نەبێت، بەڕێوبەرەكەی ئەنێرمەوە ماڵەوە، ئەم پڕۆژانە هەزاران هەلی كار دەڕەخسێنێت و جوڵەی بازرگانی زیاد دەكات، لێتان قبوڵ ناكەم ئەو سیستییەی لە سلێمانی هەیە بەردەوام بێت".



PM:02:23:04/09/2022