دابەشكردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی هاوڵاتییان دەستیپێكرد

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" دەستیان كردووە بە دابەشکردنی سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی ئەمساڵ". 

بەڕێووەبەرایەتی گشتی بازرگانی خۆراكی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" ئەمڕۆ یەك شەممە بەسەرپەرشتی دلێر عەبدولواحد، بەڕێوەبەری بازرگانی كەل و پەلی خۆراكی هەولێر و بەڕێوەبەری كۆمەڵگای كۆگاكان و فەرمانبەران و سەرجەم ئەمینداری كۆگاكان دەستكرا بە دابەشكردنی بەشەخۆراك". 

ڕاشیگەیاندووە" سەبەتەی حەوتەمی بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لەسەر لیستی مانگی ٨ / ٢٠٢٢ دابەش دەكرێت، بەڵام سەرەتا لە ناوچە دوورەكانی سنووری پارێزگای هەولێر دەست پێدەكرێت". 



PM:10:17:04/09/2022