بەپەلە.. هێزی پێشمەرگە هێرشێكی داعش لەخورماتو دەشكێنێت

كاتژمێر 10ی ئەمشەو لەسەر رێگەی تكریت هێزێكی داعش هێرشی كردوەتە سەر سەنگەركانی پێشمەرگە لە دوز خورماتو ‌و لەماوەیەكی زۆر كەمدا شكاون.

سەرچاوەیەكی سەربازیی تایبەت بە سپی میدیای راگەیاند: كاتژمێر 10ی ئەمشەو دووشەممە چەند سەیارەیەكی هەمەر لە خورماتوو هێرشیان كردوەتە سەر سەنگەرەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەناوچەی غەسالەكە لەسەر رێگەی تكریت، بەڵام پێشمەرگە لێیان هاتووەتە دەست‌و بەتوندی لێیان داون ‌وپاشەكەشیان پێ كردوون.

سەرچاوەكە وتی لەو هاتنەدەستەی پێشمەرگە دوو هەمەری داعش پێكراوە‌و ژمارەیەكیشان لێ كوژراوە كە تا ئێستا نەزانراوە چەند کەسن.




PM:11:25:11/08/2014