سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای
کرد، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەی بافڵ تاڵەبانیدا لە ڕۆژانی داهاتوودا ژمارەیەک بەرپرس و دەسەڵاتدار دەستگیردەکرێن.
ئەمڕۆ ٦ی ئەیلول، ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆکی ئەنجومەنی
پارێزگای سلێمانی بەمیدیاکانی یەکێتی ڕایگەیاند،
"ئەو هەڵمەتەی بافڵ تاڵەبانی دەستیپێکردووە بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران کەسانی
خاوەن دەسەڵات و دەستڕۆیشتووش دەگرێتەوە نەک تەنها فەرمانبەر و کەسانی بچوک، وەک ئەوەی
باس دەکرێت."
ناوبراو باسی لەوەشکردووە، "چاوەڕوان بن لە
ڕۆژانی داهاتوو خەڵکی دەسەڵاتدا و بەرپرس دەستگیردەکرێن."