حکومەت لەبارەی داخستنی تیکتۆک بڕیاریدا

 وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم لەبارەی هەوڵەكان بۆ داخستنی تیكتۆك لەسەر داواكاری چەند پەڕلەمانتارێك ڕایگەیاند، "هیچ بریارێكی تایبەت بە داخستنی تیكتۆك نیە".

ئەمڕۆ ٦ی ئەیلول ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا وەزارەتەكەیان هیچ بریارێكی تایبەت بە قەدەغە كردنی تیكتۆك لە هەرێمی كوردستان نیە.

 

باسی لەوەشکرد، ئەوەی هەیە تەنها لە سوشیاڵ میدیا ئەم هەواڵەیان بیستووە، تا ئێستا هیچ داوایەكی فەرمیمان بە دەست نەگەیشتووە سەبارەت بە داخستنی تیكتۆك لە هەرێمی كوردستان، هەر بۆیە لە ڕێگەی سۆشیال میدیای تیكتۆكەوە وەڵامیان دەدەمەوە.




PM:06:38:06/09/2022