دانانی کامێرای هاتوچۆی جێگیر ناسراو بە سیستمی پۆینت تو پۆینت لە سلێمانی ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هێنا، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت" تا ئێستا لە هەولێر ئەو کامێرایانە دانەنراون ئاگاداریش نین، به‌ڕاستی نازانم دایده‌نێن یان داینانێن"، دەشڵێت" له ڕووی یاساییه‌وه ره‌تكردنه‌وه و سكاڵا كردن یاسایی نییه، ئەگەر لە هەولێر دانرا به‌دڵنیاییه‌وه به‌و ئاراسته ناڕۆین ڕەتی بکەینەوە".
عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" كامێرای چاودێری سیسته‌می پۆینت تو پۆینت له هه‌ولێر كاری پێناكرێت لە ئێستادا، به‌ڵام له زۆربه‌ی دنیا ئه‌و سیسته‌مه كاری پێده‌كرێت، سیسته‌می پۆینت تو پۆینت پێویسته له هه‌موو كوردستان دابنرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی شۆفێره‌كان ته‌نها بۆ كامێرا خێرایی كه‌م ده‌كه‌نه‌وه له دوای كامێرا دیسان خێرایی به‌رزده‌كه‌نه‌وه توشی قوربانی گه‌وره ده‌بین".
سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌گه‌ر كامێرای پۆینت تو پۆینت دانرا ئێمه وه‌كو ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر یاسای ئێمه له‌سه‌ر ئاستی پارێزگایه، ئه‌گه‌ر هه‌رشتێكیشمان هه‌بێت ناتوانین ره‌تی بكه‌ینه‌وه، ته‌نها ده‌توانین پێشنیار و گله‌ییه‌كانمان به‌رزبكه‌ینه‌وه نه‌وه‌ک وه‌زاره‌ت بڕیاربدات و ئێمه بڕیاری دژ به‌و بده‌ین به‌ڕاستی ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا نییه كه دژ به بڕیاری وه‌زاره‌ته‌كان بڕیار ده‌ربكات.
وتیشی" ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان و له دیوانی وه‌زاره‌ته‌كان له‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگادا نییه ته‌نها گۆڕینی ڕیزبه‌ندی به‌ده‌نگ ئه‌ویش دوای ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار ئینجا ئه‌م پرۆژه‌یه چ پرۆژه‌ی كامێرا بێت یان پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی ئاوه‌ڕۆ بێت یان پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی به‌نداو بێت یان هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی ته‌ندروستی بێت به‌پێی یاسای ئێمه، ئێمه ده‌توانین له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ڕیزبه‌ندیه‌كه‌ی بگۆڕین ناتوانین ره‌تی بكه‌ینه‌وه و دژ به‌بڕیاری وه‌زاره‌ته‌كان بڕیار بده‌ین".
سەرۆکی ئەنجومەنی پاڕێزگای هەولێر جەختیشیکردەوە، ئه‌وه‌ی له سلێمانی هه‌یه كامێرای پۆینت تو پۆینت بۆ سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر هاوڵاتی نه‌بێته قوربانی له‌وانه‌یه ئه‌و سیسته‌مه‌ش دانه‌نرێت، واتە به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ سه‌لامه‌تی هاوڵاتیانه، چۆن ئێمه بتوانین ئه‌و سیسته‌مه ره‌تبكه‌ینه‌وه، سكاڵاش له‌سه‌ر حكومه‌ت به ڕاستی مه‌نتق نییه.