رای پارتی سەبارەت بە كشانەوەیان لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرابوو

پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ كشانەوە لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت،  دەبێت بە دانیشتن و كۆبوونەوە بڕیار لەسەر ئەو بابەتە بدرێت.   

مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبرەت بە داواكاری ڕەوتی سەدر بۆ كشانەوەی پارتی و سونەكان لە پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند، "تاوەكو ئێستا بە فەرمی باسی ئەو بابەتە نەكراوە و پێموایە دەبێت بە دانیشتن و كۆبوونەوە بڕیار لەسەر ئەو پرسانە بدرێت، پێشموایە پێویستە هەوڵ بدرێت كێشەكان چارەسەر بكرێن و حكومەت پێك بهێنرێت."   

 ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "وەك پارتی لاریمان نیە كە هەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە، بەڵام پێویستە بەڵێن بدرێت كە ئەنجامی هەڵبژاردنی نوێ قبوڵ بكرێت."   

دەربارەی نزیكبوونەوەی پارتی و یەكێتی لەبارەی پرسی سەرۆك كۆمار، وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، ئەو پرسە پەیوەستە بەو لیژنەیەی تایبەت بەو پرسە ڕاسپێردراوە.   




PM:04:29:09/09/2022