حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەرچەندە لە ئەمساڵدا بەغدا تەنیا دوو مانگ 200 ملیار دیناری بۆ هەرێم ناردووە، بەڵام حكومەتی هەرێم لە ڕاییكردنی كارەكان و دابینكردنی مووچە نەوەستاوە.
جـوتیار عـادل، وتەبێژی حكومەتی هـەرێمی كوردسـتان لە میدیای فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند "لەم كابینەیەدا توانرا پرسی مووچە چارەسەر بكرێت، توانیمان بەسەر قەیرانەكان زاڵ بین، لە هەموو لایەك هەوڵمان داوە سەقامگیری بۆ خەڵكی كوردستان مسۆگەر بكەین، بەپێی توانای حكومەت".
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد "ئەو پڕۆژانەی وەستابوون، دەستیان پێكراوەتەوە، هاوكات پڕۆژەی نوێش لە چەندین بوار كاری لەسەر كراوە، هەنگاوەكانمان لە كابیەنی نۆیەم، بەو ئاراستەیە كە ئایندەی نەوەكانمان مسۆگەر بكەین".
هەروەها وتی "ئەمساڵ تەنها 2 مانگ 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێم نێردراوە، بەڵام حكومەت لە ڕاییكردنی كارەكان و دابینكردنی مووچە نەوەستاوە".