وەزارەتى خوێندنى باڵا ڕایدەگەیەنێت" ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادە كراوە و سەرەتاى هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت".
لە ڕاگەیەنراوێکدا عەباس ئەکرەم، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" دواى هەوڵەکانى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و ناوەندى وەرگرتن، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکراو ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزمونەکان كرا".
لە بەشێکی تری ئاگادارییەکەدا وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داوا لە دەرچووانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەکات لە بەیانییەوە دەتوانن خۆیان سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) و دەشڵێت" پێویستە دەرچووان بە باشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لە ڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە".
هەروەها لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، عەباس ئەکرەم ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەتاى هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتەڕوو.