وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێم زانیاری نوێ سەبارەت بە دابەشكردنی حەوتەم سەبەتەی خۆراك ئاشكرا دەكات و دەڵێت، لە رۆژانی داهاتوودا خۆراكی دیكەش دابەش دەكرێت.
بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراك- هەولێر لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، دابەشكردنی بەشە خۆراكی سەبەتەی حەوتەم كە لەسەر لیستی بریكاری مانگی ٨ / ٢٠٢٢ تاكو رۆژی ٢٠٢٢/٩/١١ بەم شێوەیە دابەشكراوە (زیت الدار ۹۲۰ غم . سەبەتەی حەوتەم لیستی م/ ٨ / ٢٠٢٢، دۆشاوی تەماتە التونسا . دوو مانگ دەدرێت: سەبەتەی پێنجەم لستی م/ ٦/ ٢٠٢٢، سەبەتەی شەشەم لیستی م/ ٧ / ٢٠٢٢، برنج تایلەندی . سەبەتەی حەوتەم لیستی م/ ٨/ ٢٠٢٢".
راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ئەو بنكانەی وەریانگرتووە ناوچە دوورەكانی پارێزگای هەولێر كە بنكەكانی ( ۲۱۷ +٢١٨ + ٢١٩ + ٢٢٢ +٢٢٣+٢٢٤+٢٢٥+ ٢٢٦ + ٢٢٧ + ٢٢٨ + ٢٢٩ + ٢٣٠) دەگرێتەوە ،١٠٠٪ دابەشكراوە، بنكەكانی ناوشاریش (٢٠٦+ ٢٠٧+ ٢٠٨+ ٢٠٩+ ٢١٠+ ٢١١) ٪١٠٠ دابەشكراوە".
وەزارەتی بازرگانی دەڵێت "هەروەها بڕیارە دابەشكردنی (شەكر و نیسك و لەتكە نۆك) لە ڕۆژانی داهاتوو دابەش دەكرێت، ڕۆژانە شەكر دێت بۆ كۆگاكانمان هەر كاتێك بڕی پێویست بۆ پارێزگای هەولێر تەواو بوو ڕاستەوخۆ دابەش دەكرێت و لە بنكەكانی تریش دابەشكردن بەردەوام دەبێت".