چه‌کدارانی داعش له قۆڵی قه‌ره‌ته‌په‌و جه‌لولاو خانه‌قین که له‌کاژمێر 4:30 به‌ره‌به‌یانی 12 ی ئابه‌وه ده‌ستیان به‌هێرش کرد بۆ سه‌ر ناوچه‌ی نه‌قشبه‌ندییه‌کان بۆ ماوه‌ی 24 کاژمێر تا 4:30 ئه‌مرۆ به‌رده‌وامبوون له‌هێرش، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه تێکی شکاندن و زایاتر له 40 کوژراویان هه‌یه.
شێرکۆ میروه‌یسی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیتی نیشتمانی کوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین به سپی میدیای راگه‌یاند که چه‌کدارانی داعش زۆر به‌خراپی شکاون و هه‌تا کارگه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی له شوێنه کۆنه‌کانیشیان خۆیان پێنه‌گیراوه‌ته‌وه.
ناوبراو له‌درێژه‌ی لێداوانه‌که‌یدا وتی " زیانه‌کانی چه‌کدارانی داعش له‌شه‌ڕی دوێنیدا زیاتر له 40 کوژراوه، هه‌ر له‌نزیک گوندی سه‌ید جه‌بار 25 چه‌کداریان لێکوژراوه‌و به‌ده‌یانی تریان برینداربوون".
ئه‌و وتی " فرۆکه‌کانی عێراقیش له دوێنیه‌وه زۆر به‌خه‌ستی مۆڵگه‌کانی ئه‌وان بۆردومان ده‌که‌ن و ئه‌و هێرشه ئاسمانیانه شه‌وی رابردووش هه‌ر درێژه‌ی هه‌بووه".
پاش شکانی چه‌کدارانی داعش، ئێستا به‌ره‌ی شه‌ڕ ئارامه.