حکومەتی هەرێمی کوردستان دەوامی سەرجەم فەرمانبەران زیاد دەکات

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دەوامی فەرمانبەران دەبێت تا 3ی پاشنیوەڕۆ بێت

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٥ی ئەیلول، بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان کە دوێنێ چوار شەممە بەرواری ١٤ی ئەیلول، ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی سەر بە وەزارەتیان كردوە، تیایدا هاتووە، "جەختدەكەینەوە لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران  بۆ دیاریكردن و رێكخستنەوەی كاتی دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و فەرمانگەكەیان كە دەبێت پابەندبن بەكاتی دیاریكراوی كاركردن و دەوامی فەرمی رۆژانە.  

هەر لە نوسراوەکەدا ئەوەش هاتووە " دەوامی رۆژانە لە كاتژمێر ٨ی بەیانی تاكو ٣ی پاشنیوەڕۆ دەبێت."




PM:05:13:15/09/2022