پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ندێک کێشه‌ی بۆ هاتنی ئه‌و هێزه‌ی په‌که‌که دروستکردبوو که له‌قه‌ندیله‌وه هاتبوون بچن بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕی جه‌له‌ولا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌سپی میدیای راگه‌یاند که ئه‌مرۆ 13 ی ئاب له‌کاتی هاتنی هێزێکی گه‌ریلا له قه‌ندیله‌وه بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕی گه‌رمیان، له‌خاڵی پشکنینی (هیزۆب) که ده‌که‌وێته باشورری شاری رانیه‌وه به‌بیانووی هه‌ڵکردنی ئاڵای په‌که‌که وه کێشه‌یان بۆ دروستکراوه‌و راگیراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی " به هێزه‌که‌یان وتووه بۆ ئاڵای پارتی کرێکارانتان هه‌ڵکردووه، له کاتێکدا هێزه‌که ئاڵای کوردستانیشیان هه‌ڵکردبوو".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی پاش راگرتنی هێزه‌که بۆ ماوه‌یه‌کی که‌م، دواتر په‌یوه‌ندی کراوه به سه‌رو خۆیانه‌وه‌و رێگایان پێدراوه که به‌ره‌و سلێمانی برۆن.
ئێستا ئه‌و هێزه گه‌یشتوونه‌ته شوێنی مه‌به‌ستی خۆیان له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ له‌جه‌له‌ولا.