زانیاری نوێ سەبارەت بە دروستكردنی 20 هەزار یەكەی نیشتەجێبوون

پرۆسەی دروستكردنی ٢٠ ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون لە ھەرێمی كوردستان دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و سەرەتاش لە ھەولێر دەست پێدەكەن.

محەمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی كوردستان بە میدیای فەرمی حزبەكەی ڕاگەیاندووە "لەبارەی دروستكردنی ٢٠ ھەزار یەكەی نیشتەجێبوون بۆ ھەژار و كەمدرامەتان لەئێستادا رێكارەكان تەواوبوون و گەیشتووەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە، ئێستا لە پارێزگای ھەولێر دەست بەجێبەجێكردنی كراوە و وەبەرھێنەر و قیست و نرخ و زەویش دیاریكراون، ھەفتەی داھاتووش بۆ دروستكردنی یەكەكانی نیشتەجێبوون لە ھەولێر گرێبەست لەگەڵ وەبەرھێنەر دەكەین بۆ ئەوەی دەست بەكارەكانیان بكەن".  

ناوبراو دەڵێت "جگە لەوەش ئاگاداری پارێزگاكانی دیكە و ئیدارە سەربەخۆكانمان كردووە ئەوانیش پەلە بكەن لە دیاریكردنی زەوی و وەبەرھێنەر، بۆ ئەوەی لە پارێزگاكانی دیكە و ئیدارە سەربەخۆكانیش دەست بە ھەنگاوی كرداری بكرێت و دەست بەجێبەجێكردنی پرۆسەكە بكرێت".  

شوكری وتویەتی "لە ھەولێر نرخێكی گونجاو دیاریكراوە و قیستەكانیش مانگانە دەبێت و درێژخایەنە كە ١٥ ساڵ دەخایەنێت، بۆیە ئێمە پێمان وایە دیاریكردنی نرخەكان لەچاو یەكەكانی نیشتەجێبوون زۆر باشە و گونجاوە".  




PM:03:47:18/09/2022