بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆدا لە رێگای حلە بۆ نەجەف خێزانێك كە ژمارەیان لە پێنج ئەندام پێكهاتبوو سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.
میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە ئەمڕۆ پێنج ئەندامی یەك خێزان كە بەمەبەستی بەشداریكردن لە چلەی ئیمام حوسەین هاتبوون لە رێگای نێوان حلە بۆ نەجەف و بلە ناحیەی ئەلكفل لەباشووری پارێزگای بابل تووشی رووداوێكی هاتووچۆ بوون و سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا.
میدیاكان ئاماژەیان بەوەكردووە "رووداوەكە لەنێوان سێ ئۆتۆمبێلدا روویداوە كە هەرسێكیان سەنشینان و سەردانیكارانیان لە نەجەفەوە بۆ كەربەلا دەگواستەوە."
هەروەها وتویانە "سەرجەمی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ئەندامی یەك خێزانن كە پێكدێت لە دوو هاوسەر و سێ منداڵیان و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون."