سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ڕایدەگەیەنێت" بەرهەمی ناڕەزایەتییەکان لەسەر دۆسێیەکەی ژینا ئەمینی، ئەوەیە کە ئێمه كۆمه‌ڵێک داواكاریمان هێناوه‌ته ئاراوه ئه‌و خواستانه‌ش ته‌نها خوڵقاوی زه‌ین و بیری خۆمان نییه، به‌ڵكو ئه‌مانه هه‌ڵقوڵاوی هه‌ست و داواكاری و داخوازی كۆمه‌ڵگه‌ن، کە یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه بكوژانی (ژینا) بدرێنه دادگا و دادگایی بكرێن دیاره دادگای ئێران هیچی پێ ڕاسته‌قینه نییه و هیچی پێ دادپه‌روه‌رانه نییه".
عەبدوڵای موهتەدی سکرتێری حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" له‌گه‌ڵ حزبی دیموكرات ئه‌ندامی ناوه‌ندی هاوكاری حزبه سیاسیه‌كانی كوردستانی ئێرانین و هه‌ڵوێسته‌كانمان به‌یه‌كه‌وه بوو، دیاره هه‌ر حیزبێک چالاكی و هه‌ڵسوڕانی خۆی كردووه و ڕێكخستنی ناوخۆیی خۆی هه‌یه و ڕاگه‌یاندنی خۆی هه‌یه و په‌یوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆی هه‌یه، ئێمه له‌هه‌موو ئه‌وانه كه‌ڵكمان وه‌رگرتووه، ئه‌م ڕۆژانه به‌ته‌واوی مانا سه‌رقاڵی ڕێكخستن و كاركردن بووین بۆسه‌رخستنی ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی وه‌كو پرۆتێست-ناڕه‌زایه‌تی له ئاست كۆماری ئیسلامی ئێرانی به‌رامبه‌ر به‌و تاوان كردوومانه، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كانمان هه‌تاڕاده‌یه‌كی یه‌كجار زۆر هه‌ماهه‌نگ بووه و به‌یه‌كه‌وه دامانڕشتووه له‌گه‌ڵ حزبی دیموكرات، ئێمه و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان به‌یه‌كه‌وه ئه‌و سیاسه‌ته‌مان ڕێكخستووه ئه‌و سیاسه‌ته‌ش بریتی بووه له یه‌كه‌م هه‌وڵدان بۆ ڕێكخستنی مانگرتنێكی گشتی له‌هه‌موو شاره‌كانی كوردستان، دووه‌م داواكاری بۆ خه‌ڵكی ئێران كه پشتگیری ئه‌م خه‌باته‌ی كوردستان بكه‌ن له هه‌ردووكیشیاندا خۆشبه‌ختانه زۆر سه‌ركه‌وتوو بووین".
عەبدوڵا موهتەدی سەبارەت بە خۆپیشاندانی شارە کوردییەکانی ئێران دەڵێت" به‌شوێن ئه‌وانه‌دا كه زانیمان مانگرتنه‌كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاره‌كانی كوردستان هه‌تا ڕاده‌یه‌كی زۆر زۆر به‌رز سه‌ركه‌وتووه و زه‌مینه‌ش ئاماده‌یه بڕیارماندا كه داوابكه‌ین بۆ خۆپیشاندانێكی سه‌رتاسه‌ری شاره‌كانی كوردستان كه خۆشبه‌ختانه ئه‌وه‌ش وه‌ڵامی هه‌بووه، ئێمه داوامانكرد خۆپیشاندانه‌كان هێمنانه بن، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی ڕژێم به‌داخه‌وه له زۆر جێگا ته‌قه‌یان له خه‌ڵک كردووه كردیان به شتێكی خوێناوی بۆیه سیاسه‌ته‌كانی ئێمه ئه‌وه بوون".
وتیشی" ئێمه كۆمه‌ڵێک داواكاریمان هێناوه‌ته ئاراوه ئه‌و خواستانه‌ش ته‌نها خوڵقاوی زه‌ین و بیری خۆمان نییه، به‌ڵكو ئه‌مانه هه‌ڵقوڵاوی هه‌ست و داواكاری و داخوازی كۆمه‌ڵگه‌ن یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه بكوژانی (ژینا) بدرێنه دادگا و دادگایی بكرێن دیاره دادگای ئێران هیچی پێ ڕاسته‌قینه نییه و هیچی پێ دادپه‌روه‌رانه نییه، به‌ڵام دیسانیش ئه‌و داواكاریه‌مان كردووه، دووه‌م ئه‌و زیندانانه‌ی كه له‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌دا گیراون ئازاد بكرێن هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی به‌شداری ناڕه‌زاتیه‌كان بوون هه‌ڵبگیرێت، كه‌شی ئه‌منی و توندوتیژی و گرژیه‌كی كه هێزه پۆلیسیه‌كان و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران له كوردستان هه‌یانه هه‌ڵپێچرێت، حیجابی ئیجباری-زۆره‌ملێ هه‌ڵوه‌شێته‌وه ئه‌و شته‌ی كه به فارسی پێی ده‌ڵێن (گه‌شتی ئیرشاد) به زمانی ئینگلیزی(Morality police) پۆلیسی ئه‌خلاقی- كه زۆر توندوتیژی ده‌كه‌ن زۆر خراپه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ژنان ئه‌وانه یاساكه‌ی لابچێت و هه‌ڵبوه‌شێته‌وه".
جەختیشیکردەوە، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای حیجابی زۆره‌ملێ ده‌كه‌ین، ئه‌مه خواستێكه، كه له تاران و له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران زۆرتر گرنگی پێده‌درێت، چونكه كورد خۆی سه‌ربه‌ستر و ئازاتره و نه‌یانتوانیووه هێنده حیجابی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن له‌م ده‌یان ساڵی ڕابردوودا، به‌ڵام ئه‌م خواسته خواستێكه له قوڵایی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانه‌وه بوونی هه‌یه.