پێشمه‌رگه‌یه‌ک که له‌سه‌ر دۆشکه ده‌بێت له‌شه‌ره‌کانی شه‌وی رابردوو 12 ی ته‌موز دووجار بریندار ده‌بێت هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت له‌شه‌ڕ و دوای له‌سه‌ر داوای هاوڕێکانی ده‌برێت بۆ نه‌خۆشخانه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له هێزی پێشمه‌رگه به سپی میدیای راگه‌یاند شه‌ڕی شه‌وی رابردووی هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی نه‌قشبه‌ندییه‌کان که جێگایه‌کی ستراتیژیه‌و 35 کم دووره له شاری که‌لاره‌وه شه‌ڕێکی زۆر قورس بووه‌و یه‌ک شه‌وو رۆژی ته‌واوی خایاندووه‌و، به‌یه‌کێک له شه‌ڕه قورسه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌و داعش هه‌ژمار ده‌کرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی " چه‌کدارانی داعش له‌و شه‌ره‌دا له‌چه‌ندین لاوه له‌کاتی جیاجیادا هێرشیان کردووه‌و له‌هه‌موویاندا شکاون " ئه‌و هێزه‌ی ئاسایشی گه‌رمیان که‌به‌رپرسه‌کانیشیان له‌گه‌ڵ دابووه، هه‌روه‌ها هێزی پۆلیس که به هێزی به‌رگری و فریاکه‌وتن ناسراوه ئه‌وانیش رۆڵیان دیاربووه له‌و شه‌ڕه‌دا".
سه‌رچاوه‌که‌ی سپی تیشکی خسته سه‌ر پاڵه‌وانێتی پێشمه‌رگه‌یه‌ک که یه‌کێک بووه له‌و پاسه‌وانا‌نه‌ی وه‌زیری پێشووی پێشمه‌رگه و له‌سه‌ر دۆشکه بووه که جارێک به‌سه‌ختی برینداربووه، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ر دۆشکه‌که ماوه‌ته‌وه به‌رگریکردووه له‌کاتێکدا که‌خوێنێکی زوری لێ رۆشتووه، دواتر جارێکی تر برینداربووه، به‌ڵام ویستوویه‌تی هه‌ر به‌رده‌وام بێت له‌شه‌ڕ، هاورێکانی به‌زۆر گواستوویانه‌ته‌وه بۆ دواوه‌ی شه‌ڕو پاشان براوه‌ته نه‌خۆشخانه‌و ئه‌مرۆ ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه له سلێمانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کراوه‌و ئێستا باری ته‌ندروستی جێگیره.