"هێزی ئاسمانی ئەمەریكا لەجەلەولا دەدات"

هەندێ ناوەندی كوردی ئاماژە بەوە دەكەن كە پاش توند بوونەوەی شەڕی پێشمەرگە‌و داعش لەناوچەی جەلەولا پێدەچێت ئەمەریكا بە هێزی ئاسمانی خۆی لەجەلەولا بدات.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا، پاش ئەوەی ئەمەریكا لەموسڵ‌و مەخمور هێزە ئاسمانییەكەی هاوكاری هێزی پێشمەرگەیان كرد بۆ لێدانی بنكەكانی چەكدارانی داعش، چەندین ناوەندی كوردیش لەسەر ئەو بڕوایەن بەم زوانە ئەمەریكا مۆڵگەكانی داعش لە جەلەولاش بۆردومان بكات.

تا ئێستا ئەم زانیارییانە هیچ كەس پشتڕاستی نەكردوەتەوە، بەڵام لەئەگەری هێرشێكی لەمجۆرەی هێزەكانی ئەمەریكا بۆ سەر جەلەولا، ئەو دەردەكەوێت كە ئەمەریكا سەرجەم هەرێمی كوردستان دەپارێزێت‌و لەڕێگەی هێزی ئاسمانی یارمەتی پێشمەرگە دژ بە داعش دەكات.




PM:10:07:13/08/2014