نزیکەی 24 هەزار هاوڵاتی عەرەب لە میوانخانەکانی سلێمانی ماوەنەتەوە

لە مانگی 6 دا نزیکەی 24 هەزار هاووڵاتی بە ڕەگەز عەرەب لە میوانخانەکانی سلێمانی و قەزای دووکان ماوەنەتەوە لە دوای ئالۆزیەکانی 10 ی حوزەیران لە هەندێک ناوچەی عیراق زورترین میوانی هوتێل و موتێل و هەوارگە گەشتیاریەکان ئەو هاووڵاتیە بە ڕەگەز عەرەبانە بوون کە ئاوارە بوون و ناوچەکانی خویان لە بەرامبەر تیرۆرستانی داعش بەجێ هێشت .

بەووتەی فەرمانبەرانی لیژنە پەیوەندیدارەکانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پشکنین و گەشتیاری لە گەشتوگوزاری سلێمانی شوێنەکانی حەوانە لە سلێمانی بە تەواوەتی پڕ نەبونەتەوە لە میوان و لە ئیستاشدا شوێنی حەوانەوە بوونیان هەیە ئامارەکان دەرخەری ئەخەن لە مانگی 6 ی ئەمساڵ نزیکەی 24000 هاووڵاتی بەڕەگەز عەرەب لە میوانخانەکانی سلێمانی و قەزای دووکان ماونەتەوە و لە کاتێکدا هەر لەو مانگەدا نزیکەی 6000 میوان و گەشتیاری بیانی و ناوخۆی سەردانی هۆتێل و موتێل و کۆًمەڵگا گەشتیاریەکانیان کردوە لە سلێمانی ..

سەرینەکانی حەوانەوە لە شاری سلێمانی لە ئیستادا ژمارەیان دەگاتە نزیکەی 8500 سەرین ئارام شوانی کە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنە لە گەشت و گوزاری سلێمانی دەلێت : زوینەی ئەو هاووڵاتیانەی لە شارەکانی عیراقەوە ئاوارە بوون یاخود سلێمانیان هەلبژاردوە بۆ درێژەدان بە ژیانیان لە مۆتێلەکاندا دەمێنەوە لەبارەی بەرزکردنەوەی داهاتیش شوانی ووتی :زورینەی ئەو هاووڵاتیە عەرەبانە داهاتیان لاوازەوە ئەوانەش وای کردوە زورینەیان بە نیوەی کەمتری نزخی بنەرەتی لە شوێنەکانی حەوانەوە بمێنەوە کە ئەمەش ڕوڵی ئەوتۆی نابێت لە بەرزکردنەوەی داهاتی گەشتیاریدا ..

هاوکات لە دوای ڕووداوەکانی 10 ی حوزەیرانەوە تا ئەم وادەیە گۆمەلگەو کابینە گەشتیاریەکانی قەزای دووکان بە رێژەیەکی بەرچاوو پڕ بوون لە میوان کە ڕەنگە لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا یەکەمین جار بێت ئەو شوێنانە گەشتیاریانە بەو جورە قەرەبالغی پێوە دیار بێت و بۆ ئەوەش مەولود محەمەد بەڕێوەبەری گەشت و گوزاری دووکان ئەوەی خستەڕوو لە90% کابینەو کۆمەڵگە گەشتیاریەکان لە ئیستادا لە لایەن ئەو هاووڵاتیە بەرەگەز عەرەبانەوە بە کرێ گیراون کە تا ڕادەیەک باری ئابووریان باشە.

ڕاگەیاندنی گەشتوگوزاری سلێمانی




PM:02:57:14/08/2014