ئێران چەند ناوچەیەكی بارەگاكانی رۆژهەڵات بۆردومان دەكات


كۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە چەند ناوچەیەكی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی لە هەرێمی كوردستان بۆردمان كرد.

عەتا ناسر سەقزی، بەرپرسێكی كۆمەڵە لە سلێمانی بە (سپی) راگەیاند، لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە بە درۆن هێرشكراوەتە سەر بارەگاكانی كۆمەڵە لە ناوچەی زڕگوێز ئەوانیش دوو مووشەك بەر كۆمەلەی زەحمەتكیشان بەسەرۆكایەتی عەلی ئەلیخازادە و موشەكیكیش بەر بارەگای ریكخراوی كوردستانی كۆمۆنیست بە سەرۆكایەتی ئیبراهیم عەلیزادە كەوتووە.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ بەهەمان شێوە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی درۆن هێرشكراوەتە سەر بارەگاكانی كۆمەڵە لە شارۆچكەی كۆیە.

دوای دەستپێكردنی خۆپیشاندان دژی كوژرانی ژینا سەقزی لە شارەكانی ئێران، ئەم هەفتەیە سوپای پاسداران داوای لە هاوڵاتیان كرد لە ناوچەكانی نزیك لە حیزبەكانی رۆژهەڵات دووربكەونەوە.





AM:10:38:28/09/2022