لەخازر پێشمەرگە لەپێشڕەویدایە

‌هێزی پێشمەرگەی كوردستان
هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەناوچەی خازر سەر بەپارێزگای هەولێر پێشڕەوی كردوە‌و گوندی "زەردەك"ی لەدەست چەكدارانی داعش وەرگرتووەتەوە.

لەمبارەیەوە هەرێمی كەمال ئاغا، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی كە بەرپرسی مەڵبەندی دهۆكیشە بەسپی میدیای رایگەیاند: ئەمڕۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەقۆڵی خازرەوە پێشڕەوی كردوە‌و چەكدارەكانی داعشی تێكشاندوە‌و بەردەوامە لەپێشڕەوی كردن.

ناوبراو وتی: پێشمەرگە لەو هێرشەدا گوندی زەردەك‌و شاخی "حەسار" خستۆتە ژێر كۆنترۆڵی خۆی‌و پاشەكشەی بە چەكدارانی داعش كردوە.




PM:06:22:14/08/2014