بەیانی ئەمڕۆ نرخی دینار بەرامبەر دۆلار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان زیاتر دابەزی، هەروەها هەریەک لە بەهای یۆرۆ و پاوەن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوونەوە.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:
- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار و ٨٥٠ دینار بوو.
- نرخ ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٦ هەزار و ٥٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٤٤ هەزار و ٩٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٨ هەزار و ١٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٦٦ هەزار و ٣٥٠ دینار بوو.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزار و ٩٧٠ دینارە.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٤٦٠ دینارە.