بۆردومانی جەلەولا لەلایەن فرۆكە جەنگییەكانی عێراق بەردەوامە

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ سوپای‌ عێراق و تۆپخانه‌كانی‌ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌، بنكه‌كانی‌ داعش له‌ناو ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا، بۆردومان ده‌كه‌ن  چه‌ندین مۆڵگەی داعش كراونه‌ته‌ ئامانج.

بەپێی زانیارییەكانی سپی میدیا  پاشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ عێراق،  ده‌ستیان كردوه‌ته‌وه‌ به‌ بۆردومانكردنی‌ بنكه‌كانی‌ داعش له‌ ناو ناحیه‌ی‌ جه‌له‌ولا و چه‌ند بنكه‌یه‌كی‌ ئه‌و گروپه‌ش كراونه‌ته‌ ئامانج و زیانی‌ گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتوه‌.
بۆردومانه‌كه‌ زیاتر له‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی‌ ته‌جنیدو وه‌حده‌یه‌و باره‌گای‌ سه‌ره‌كیی‌ چه‌كدارانی‌ داعش كه‌له‌ناو خوێندنگای‌ شه‌هیدانه‌ له‌ ناحیه‌كه‌، به‌سه‌ریاندا ڕوخاوه‌.

لەلایەكی ترەوە عەلی محمد شاسوار بەڕێوەبەری ئاسایشی گەرمیان به‌ ئانادۆڵی‌ راگه‌یاندووه‌، ئێوارەی دوینێ تا درەنگانێكی شەو بە هاوكاری فرۆكەی جەنگییه‌كان، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بۆردومانی سەختی ناحیەی جەلەولایان كردووه‌ و توانیویانه‌ زیانێكی زۆر له‌ چه‌كدارانی‌ داعش بده‌ن  9 چەكدارشیان لێ‌ بكوژن و 3 ئۆتۆمبێلیشیان بسوتێنن چه‌ندین بنكه‌ و باره‌گایان بڕوخێنن.

عەلی محمد وتیش" راستە تا ئێستا هیچ چەكێكی نوێ نەگەیشتۆتە دەستیان و هیچ هێزێكی دیكەش نەهاتووە بۆ پاڵپشتیان، بەڵام ئەوان لە ئامادەباشی تەواو دان و دانیشتوانی گەرمیانیشی دڵنیاكردەوە لە ئێستادا توانای بەرگریكردن و هێرش كردنیشیان هەیە".

بەپێی زانیاریەكانی ئەنادۆل هێزێكی زۆری پێشمەرگە لەو ناوچەیە كۆكراوەتەوە لەگەڵ هێزی ئاسایش و پۆلیس و گەنجانی خۆبەخش و پێشمەرگەی دێرین.




PM:03:39:15/08/2014