وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" به‌هۆی ئه‌نجامدانی چاكسازی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ پێدانی كاره‌با به هاوڵاتیان كه‌مده‌بێته‌وه".
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکومەتی هەرێمی کوردستان له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" هاوبه‌شانی كاره‌با ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه پڕۆسه‌ی چاكسازی بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ له ٧ی تشرینی یه‌كه‌م تا ٩ی تشرینی یه‌كه‌م له كێڵگه‌ی كۆرمۆر جێبه‌جێده‌كرێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، به‌هۆی چاكسازیه‌كه‌وه، هه‌نارده‌ی گازی سروشتی بۆ وێستگه‌كانی كاره‌با به بڕی (٢٣٠) ملیۆن پێ سێجا كه‌م ده‌بێته‌وه و له ئه‌نجامدا هه‌زار و ٢٥٠ مێگاوات به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌م ده‌بێته‌وه.
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه" وه‌زاره‌تی كاره‌با به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی كۆمپانیای دانه‌غاز بۆ باشتر به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر كه‌مبونه‌وه‌ی كاته‌كانی پێدانی كاره‌با له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێت".