دادگای بەرایی سلێمانی دۆسیەیەكی لە بەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی یەكلاكردەوە


تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنن دادگای سلێمانی دۆسیەیەكی لە بەرژەوەندی ناوبراو یەكلاییكردۆتەوە.

تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایانگەیاندووە "‎دادگای سلێمانی لەسەر داواكەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریدا و دۆسیەكەی لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی داخست".

‎ تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی دەڵێن "لە ڕێكەوتی ٩/١٠/٢٠٢٢ دادگای بەرایی سلێمانی بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داواكەی (لاهور جەنگی بورهان) پاش ئەوەی بریكاری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە داوا یاساییەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەواوی ئەو بڕیارانەی كە دراون یاسایین و بە پێی پەیڕەوی یەكێتی ئەنجام دراون". 

هەروەها ئاماژەیان بەوەكردوە "تەواوی بەڵگەكانی بۆ دادگا خستەڕوو و داوایكرد داواكەی رەت بكرێتەوە، چونكە بە پێی یاسای ئەحزاب دەبێت لە ماوەی ٦٠ رۆژدا داوا تۆمار بكەن، بەڵام داواكار دوای تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆر داوای تۆمار كردووە، ‎بۆیە دادگا بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داوای لاهور جەنگی بورهان و داخستنی دۆسیەكە بە یەكجاری لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی".



PM:05:25:10/10/2022