به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشەممە بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك لە ئیداره‌ی راپه‌ڕین روویدا و هاوڵاتییانی سنوورەکە هه‌ستیان پێكرد.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر (٦:٣٢) خوله‌كی به‌یانی ئه‌مڕۆ، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك له سنوری راپه‌ڕین، بەگوڕی (٣.٣) پلەی ڕێختەر رویدا، له‌لایه‌ن زۆربه‌ی دانیشتوانیشی سنورەکەوە هه‌ستی پێكراوه.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ناوەندی بوومەلەرزەکە قەڵادزێی سەنتەری قەزای پشدەر بووە، بەڵام هیچ زه‌ره‌ر و زیانێكی گیانی و ماددی نەبووە.