کەشناسی عێراق پێشبینی دەکات کەش و هەوای وڵات ساماڵ بێت ڵەگەڵ بوونی تۆپەڵە هەور و بەرز بوونەوەی پلەکانی گەرما، پێشبینیش دەکری پلەی گەرمی هەولێر بۆ سبەی هەینی ٣١ پلە بێت وە سلێمانیش ٣٠.
ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣تشرینی یەکەم دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەنراوێکدا پێشبینی دەکات كە كەش و هەوای وڵات بۆ سبەی هەینی كهش وهەوا ئاسمان ساماڵ دەبێت و لەگەڵ بوونی تۆپەڵە هەور و ههروهها پلهكانی گهرماش بەرز دەبنەوە.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە لە هەولێر پلەکانی گەرما لە ١٨ دەستپێدەکات تا ٣١ پلە بەرز دەبێتەوە وە لە سلێمانیش لە ١٥ دەستپێدەکات تا ٣٠ پلەی سەدی بەرزدەبێتەوە.
پێشبینی دەکرێت بەرزترین پلەی گەرما بۆ سبەی هەینی ٤٢ پلەی سەدی دەبێت کە لە پارێزگای بەسڕایە وە نرمترین پلەی گەرمیش ١٥ پلەی سەدی دەبێت کە لە پارێزگای سلێمانیە.