لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر ڕێگەی کەرکوک بۆ هەولێر پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەسەر رێگەی کەرکوک - هەولێر نزیک سێکانیان، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە کەسێک گیانی لەدەستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە ناوی (ع، ح، ب)ە کە پیشەی پێشمەرگە بووە.