به‌رگری شارستانی سۆران رایدەگەیەنێت" ئه‌مڕۆ گه‌نجێكی ته‌مه‌ن (٢٧) ساڵ كه به مه‌به‌ستی راوه‌ماسی رووی له گۆمی چنارانی سه‌ر به قه‌زای ره‌واندز كردبوو، كه‌وتوه‌ته ناو گۆمه‌كه‌وه و خنكاوه".
بەڕێوەبەرایەتی به‌رگری شارستانی سۆران له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" پاشنیوه‌رۆی ئەمڕۆ هەینی هاوڵاتیه‌ك له رووباری جوندیان گۆمی چناران سه‌ر به قه‌زای رواندز خنكا، ده‌ست به‌جێ تیمی مه‌له‌وانی سه‌ر به به‌رێوه‌به‌رایه‌تیمان ده‌رچوون بۆ شوێنی رووداو و ده‌ستیان كرد به گه‌ران و پشكنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، دوای نزیكه‌ی یه‌ك كاتژمێر ته‌رمی ئه‌و هاوڵاتیه دۆزرایه‌وه و ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كرا له سۆران، به پێی راپۆرتی تیمه‌كانمان هاوڵاتیه‌كه ناوی عه‌بدوڵا شه‌هاب نه‌جمه‌دینه و دانیشتوی گه‌ره‌كی هه‌رێمه له قه‌زای سۆرانه له‌دایكبوی ساڵی (١٩٩٥)ه پیشه‌ی كاسبه له ناوچه‌ی پیشه‌سازی سۆران له كاتی راوه‌ماسی دووچاری خنكان بووه و به ته‌نها بووه.
له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تاكو ئێستا (١٢) هاوڵاتی خنكاون به رووداوی جیاجیا له رووباره‌كانی سه‌ر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران.