نرخی پاوەن بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ شەممە لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان، نرخی پاوەن بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاری دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ١٠٠ دینار، ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو بە ١٤٨ هەزار و ١٥٠ دینار بوو. 

- نرخ ١٠٠ یۆرۆ بە ١٤٣ هەزار و ٦٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٤ هەزار و ٤٠٠ دینار، هەفتەی ڕابردوو بە ١٦٣ هەزارو ٣٥٠ دینار بوو.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٧ هەزار و ٩٥٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزر تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٤٤٧ دینار.



AM:10:54:15/10/2022