زیاتر له‌ 120 كه‌سایه‌تی‌و رۆژنامه‌نوس: هەواڵی هه‌ندێك میدیا ده‌بێته‌ هۆی‌ روخاندنی وره‌ی خه‌ڵك

‌پێشمەرگە لەبەرەکانی شەڕ دژی داعش
زیاتر له‌ 120 كه‌سایه‌تی‌ و چالاكوان و رۆژنامه‌نوس و خوێندكاری‌ خوێندنی‌ باڵا له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان لەیاداشتێكدا داوای‌ راگرتنی‌ "چه‌واشه‌كاری‌" هه‌ندێك میدیا ده‌كه‌ن و ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌و شێوازه‌ له‌ گوتار و روماڵكردنی‌ به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕ ده‌بێته‌ هۆی‌ روخاندنی‌ وره‌ و دروستكردنی‌ دوبه‌ره‌كی‌ و هاوپه‌یمانه‌ ئه‌مه‌ریكی و رۆژئاواییه‌كانیشیان ناڕه‌حه‌ت كردوه‌.

دەقی یاداشتەكە:

یاداشتێکی ناڕەزایی
بۆ/ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رێزدار مەسعود بارزانی فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان
    سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێزدار دکتۆر یوسف محەمەد سدیق
    سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێزدار نێچیرڤان بارزانی دامەزرێنەری دەزگای روداو
    وەزیری کاروباری پێشمەرگەی کوردستان، رێزدار مستەفا سەید قادر
    وەزیری رۆشنبیری و لاوان، رێزدار خالید عەبدولڕەحمان ئەحمەد
    وەزیری ناوخۆ، رێزدار عەبدولکریم سوڵتان عەبدولا
    بەڕێزان ئەندامانی لیژنە پەیوەندارەکانی پەرلەمانی کوردستان

بابەت/ راگرتن و سزادانی میدیا چەواشەکاریەکان
پاش سڵاوێکی گەرمی کوردایەتی و مەردایەتی،

بەڕێزان، لە بارودۆخی نەخوازراو و هەستیاری شەڕدا، ئەرکی ئەخلاقی دەزگاکانی میدیای حکومی و ئەهلی دەبێ پابەندی ئەو پرنسیپانە بن کە ئەمن و ئاسایشی نیشتیمان و هاوڵاتیان دەپارێزن و بەرگرییان لێ دەکەن. لەم رۆژگارە سەخت و پڕ مەترسیانەدا کە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و هێزە چەکدارە نەتەوەییەکانی دیکەی وەك گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و شەڕڤانانی پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) و لایەنەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان لەوپەڕی قارەمانێتی و خۆبەخشی و پاڵەوانێتیدا داستانی نیشتیمانی و نەتەوەیی تۆمار دەکەن لە پاراستنی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان و بەرگری کردن لە خاکی پیرۆزمان، و لە کاتێکدا بە چەکی سوك و مامناوەند رۆڵەکانی کورد روبەڕوی دوژمنێکی دڕندەی پڕچەکی قورسی وەك تێرۆریستانی داعش بونەتەوە و لەبری ئێمە بەتایبەت و مرۆڤایەتی بە گشتی ژیانی پیرۆزی خۆیان خستۆتە نێو ئەگەرەکانی مان و شەهید بون، و لە کاتێکدا ئێوەی بەڕێز رێگەتان داوە بە کەناڵەکانی راگەیاندنی حکومی و ئەهلی چ خۆماڵی بن یان بیانی بۆ روماڵکردنی خەباتی دلێرانەی هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلا و شەڕڤانە دلێرەکانی کوردستانی گەورە، ئا لەم کاتە فرە هەستیار و خەتەرناکەدا، دەستەیەکی ناپاکی نێو دەزگایەك لە دەزگا راگەیاندنەکانی بەناو سەربەخۆ پەیتا پەیتا و بە شێوەیەکی بەرنامەیی و بەمەبەست سەرقاڵی گواستنەوەی هەواڵی نا دروست و ورە روخێنەر و هەواڵسازی درۆیە. کارە بێ رەقیبەکانی ئەم دەستە گومانلێکراوە هێندە خەتەرناك و ترسناکن کە لە ئەگەری لغاونەکردن و کۆنترۆل نەکردنیاندا، دەبنە ئەسپی تروادە  بۆ لێدانی نەك تەنها تاکەکانی کۆمەڵگا خۆڕاگرەکەمان، بەڵکو بێزاری و ناڕەحەتی هاوپەیمانە ئەمریکی و رۆژئاواییەکانمان. هەروەها، لە ئەگەری دورنەخستنەوە و سزانەدانی تاکەکانی ئەم دەستە گومانلێکراوەدا، ئەگەرەکانی دۆڕانی شەڕی تێرۆرزم و خۆشەکردنی هەڵگیرسانی شەرێکی وێرانکارانەی قورسی براکوژی گەشە دەسێنن و لە ئاکامدا هەمومان ناچار دەبین بە ئەژنۆ کاڵەگی پەشیمانی و سەرمەزاری بشکێنین.
لێرەدا، وەك ئەرکێکی نیشتیمانی و نەتەوەیی، ئێمەی واژۆکارانی ئەم یاداشتە، ناچارین ناوی ئەو دەزگا راگەیاندنە بهێنین کە بە "ڕوداو" ناسراوە. لە کاتێکدا کە زۆربەی هاوڵاتیانی کوردستان و تەنانەت تێكڕای کوردانی دڵسۆزی نەتەوەکەمان سەردانەکەی فەرماندەی گشتی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانیان بە شاگەشکەیی و دلخۆشیەکی زۆرەوە لە کەناڵەکانی راگەیاندنەوە بینی و بە گەرمی پێشوازییان لێکرد و تەنانەت بڕێکی زۆریشمان ئامادە بوین چاوپۆشی لە کارەساتەکانی رابردوی پێش ئەم شەڕە نگریسەی تێرۆر بکەین و ئەو سەردانە مێژوییە بە دەستپێکی دروست بونی قارەمانێکی نەتەوەیی لە کەسایەتی رێزدار مەسعود بارزانیدا بخوێنینەوە، مەخابن ئەو خەون و خوێندنەوەیەمان رێك پاش پانزە (١٥) کاژێر بە بڵاوکردنەوەی راپۆرتە هەواڵێکی خەتەرناکی چەواشەکارانەی دەزگای راگەیاندنی "ڕوداو"ەوە پوچەڵ کرایەوە بەوەی کە گوایە "پەکەکە و یەپەدە هێڕشێکی ئەمریکا و پێشمەرگە بۆ سەر داعش لە شنگال شکستپێدێنن!" مافی خۆمانە بپرسین: گەلۆ ئەم بانێك و دو هەوایە لە پای چی؟
بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵە درۆ و نادروست و هەڵبەستراوە، بەجیا لەوەی کە روخاندنی ورەی خەڵکی بەدواوەیە، دەبێتە بەڵگە و هۆکارێکی سەرەکی نێوخۆ و لەلایەن نەیارانی پڕچەك کردنی هێزەکانی پێشمەرگەوە بەکاردەهێنرێن بۆ یارمەتی نەدانی ئەو هێزانەی کە لەبەر کەمی چەك و تەقەمەنی ناچاربونە سەنگەرەکانی بەرگری وەك جەلەولا و شوێنەکانی دیکە بۆ داعش چوڵبکەن. بۆیە، تکاتان لێدەکەین کە خێرا و بەرپرسیارانە لەگەل ئەم دەستە گۆمانلێکراوە و هاوشێوەکانی مامەڵە بکەن و بەپێی یاساکانی هەرێم سزایان بدەن و سەرکەوتو بن لە خزمەتی کورد و کوردستان.
بژی هێزەکانی پێشمەرگە و گەریلا و پەیەدە،
نەمری و شکۆمەندی بۆ شەهیدانی کورد و کوردستان و
مردن و سەرشۆڕی بۆ دۆژمنان و نۆکەرانیان.

واژۆکان:
1. سەعید کاکەیی، مامۆستای زانکۆ – هاملتۆن، کەنەدا
2. دکتۆر فەخرەدین تاهیر، ماس-میدیا – سوید
3. لەتیف فاتیح فەرەج،رۆژنامەنوس – کەرکوك، کوردستان
4. دکتۆر ئەنوەر عوسمان مەحەمەد، مامۆستای زانکۆ – سلێمانی، کوردستان
5. تارا ئەحمەد بەرزنجی، چالاکوانی مەدەنی – ڤانکوڤەر، کەنەدا
6. سیروان سەعید، نوسەر -  لەندەن، بریتانیا
7. چرۆ ئیسماعیل رەشان، پێشمەرگەی دێرین – هاملتۆن، کەنەدا
8. برایم جەلال، نوسەر و ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان - سلێمانی
9. ئاکۆ هەورامی، چالاکوانی سیاسی – هۆلەندا
10. کاوە رۆستەم، فەرمانبەر – زەڕایەن، کوردستان
11. کاروان عەزیز، کارمەند – گەرمیان، کوردستان
12. باهۆز شوانی، چالاکوانی سیاسی – کەرکوك
13. ڕەمەزان کەریم، چالاکوانی سیاسی – هەولێر
14. فەرەیدون کاکەیی، چالاکوانی مەدەنی – سلێمانی، کوردستان
15. دڵشاد عەبدولا، کارمەند – شارەزور، کوردستان
16. کەنعان نوری، کارمەند – کەلار
17. ئاراس سلێمانی، کارمەند – سلێمانی
18. دکتۆر هێمن مەحمەد ئەحمەد، پزیشك – سلێمانی
19. هێمن ئەحمەد عەبدولا، فەرمانبەر – دەربەندیخان
20. دڵشاد عەلی، کارمەند – سلێمانی
21. بێستون حەسەن خدر، کارمەند – فینلەندا
22. ئارام عمر، خوێندکار – قەڵادزێ
23. سەرچین ساڵحرۆبیتان،رۆژنامەنوس – گەرمیان
24. جەزا رەحیم، ئەفسەر لە وەزارەتی ناوخۆ – سلێمانی
25. سەروەر غەفور، کارمەند – سلێمانی
26. هیوا سەید سەلیم، سیاسی - هەولێر
27. شاکار ئیبراهیم، دەرچوی زانکۆ – سلێمانی
28. سەرکەوت ستار کەریم، مامۆستا – پێباز
29. مەجید ئەحمەد عەلی، کارمەند – سلێمانی
30. ئەڤین فایق کاکەیی، چالاکوانی ئافرەتان – ئەمریکا
31. دکتۆر میران عیرفان، پزیشك – سلێمانی
32. ئەبوبەکر سابیر، کارمەند – ئەڵمانیا
33. کاوە نادر قادر، چالاکوانی سیاسی – خەلیفان-سۆران
34. بەرهەم سلێمان ساڵح، مامۆستا – هەولێر
35. لانیا دارا، چالاکوانی ژنان – بریتانیا
36. ئەزمڕ ئەحمەد، مامۆستا – سلێمانی
37. ئازاد مەلا نەبی، مامۆستا – قەسرێ-چۆمان
38. حەسەن یاسین، نوسەر – سلێمانی
39. سەرکار عەبدولارەسول، کارمەند –رانیە
40. حسین عەبدوڵا، مامۆستا – کۆیە
41. عەدنان فەریق، بەڵێندەر – کەرکوك
42. نیشتیمان شێخە شێخانی، چالاکوانی سیاسی – سوید
43. حەسەن مستەفا،رۆژنامەنوس – هەولێر
44. ڕیباز مستەفا، نوسەر و وەرگێڕ – هەولێر
45. فریاد هیرانی، رۆژنامەنوس – هەولێر
46. شوان سەید عەلی، چالاکوانی مەدەنی-رەواندز
47. ڕێبوار کاکەیی،رۆژنامەنوس – هەولێر
48. باخەوان غەریب تۆفیق، پارێزەر – سلێمانی
49. تەیب موعتەسەم، هونەرمەند –رەواندز
50. شێرزاد حەمید ئەحمەد، مامۆستا – سلێمانی
51. مریەم سەید حوسێن، چالاکوانی مەدەنی – سوید
52. دانا مەحەمەد، مامۆستا – سلێمانی
53. مەحەمەد سالار پاشا، پارێزەر ورۆژنامەنوس – سلێمانی
54. ڕەنج مەجید ئەحمەد، خوێندکاری یاسا – کەرکوك
55. عیماد عەلی، رۆژنامەنوس – خانەقین
56. ساڵح مەحمودرەمەزان، ئەندازیار – کەرکوك
57. ئەحمەد قازی کەریم، لێپرسراوی رایەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی بزوتنەوەی گۆڕان – شارەزور
58. گۆران گەرمیانی، تەکنیکاری پزیشکی – سوید
59. ئازاد مەحمود تۆفیق، کارمەند – شاری کیل، ئەڵمانیا
60. شوان کاکەیی، خوێندکاری دکتۆرا – بریتانیا
61. حسێن کاکەیی، کارمەندی سەربەخۆ – فنلەندا
62. کارزان دوکانی، وەرگێر و خوێندکاری یاسا – دوکان، سلێمانی
63. دەریا رەسوڵ، فەرمانبەر – کۆیە
64. محەمەد خدر مەحمود، مامۆستای ئامادەیی – سەنگەسەر
65. سەرکار سەروەت، خوێندکاری زانکۆ – سلێمانی
66. زانا عوسمان،رۆژنامەنوس – چوارقوڕنە-ڕانیە
67. دکتۆر سیروان عوسمان حەسەن، پزیشك – سلێمانی
68. ئینتیزار گوێزانی، مامۆستا – چۆمان
69. سەباح مەحەمەد، نوسەر – قەڵادزێ، سلێمانی
70. فەرهاد فوئاد، مامۆستا – سوید
71. دکتۆر سالار باسیرە، پسپۆری زانستە سیاسیەکان – ئەڵمانیا
72. هێمن جەوهەر ئەحمەد، مامۆستا – کەرکوك
73. وریا مەحمود هەڵەبجەیی، خوێندکاری دکتۆرا – نیویۆرك
74. دلێر جاف، وەرگێڕ – بریتانیا
75. هێمن کامیل،رۆژنامەنوس و خوێندکاری ماستەر – کەرکوك
76. غەمبار جەوهەر، یاریدەدەری پزیشك – کەرکوك، کوردستان
77. مۆ گەرمیانی، پەرەپێدەری داتابەیس فلۆریدا، ئەمریکا
78. شاڵاو شێرزاد بەرزنجی، نەقیب – کالیفۆرنیا، ئەمریکا
79. محەمەد عوسمان ئەحمەد، فەرمانبەر – سلێمانی
80. ماکوان کەمال، خوێندکاری ماستەر – فەرەنسا
81. دکتۆر زمناکۆ خەسرەو عەلی، پزیشك – ئەمریکا
82. زانیار جەوهەر جەعفەر، نوسەر – خانەقین
83. کامەران کوردی، چالاکوانی سیاسی – ئەمریکا
84. هێمن نوری فەرەج، فەرمانبەر –سلێمانی
85. ئەزمڕ ئەحمەد، مامۆستا – سلێمانی
86. سەفین رەسول، مامۆستا –رانیە
87. ئازاد لاس، مامۆستا – سەرکەپکان
88. خەتاب عوسمان، کارمەند – هەولێر
89. عەلی مەحەمەد ئیسماعیل، خوێندکار – برمەنگهام، بریتانیا
90. ئاوات عوسمان مەحەمەد، خوێندکاری زانکۆ – برمەنگهام، بریتانیا
91. ڕێباز عەزیز، خوێندکار – بریتانیا
92. بەختیار شارەزوری، نوسەر – سلێمانی
93. هەرێم رەشید، خوێندکاری زانکۆ – سەید سادق
94. عەلی مەحەمەد، وەرزشکار – لەندەن، بریتانیا
95. ڕەوەند عومەر جیهاد، خوێندکار – بریتانیا
96. ئاکام نوعمان هەڵەبجەیی، پارێزەر – سلێمانی
97. نالی رەحیم، خوێندکار – سویسرا
98. گەرمیان عاسی، مامۆستا – هەولێر
99. بارزان فەتحولا عەبدولا، کارمەند – دەنمارك
100.  باوەڕ سەباح عوسمان، پارێزەر – تەق تەق
101. دارا مەلا نوری، ئەندازیار – سلێمانی
102. سەربەست ئیسماعیل مەحەمەد، مامۆستا – سلێمانی
103. هاوار غەریب عەزیز، خوێندکار لەبەشی نەوت – سلێمانی
104. دیار عەزیز مستەفا،رۆژنامەنوس – هەولێر
105. ئازاد جاف، چالاکوانی مەدەنی- دەنمارك
106. سەنگەر کەریم، ئەندازیار – سلێمانی
107. ئارام عومەر، خوێندکار – قەڵادزێ
108. فریاد مەحەمەد ئەمین حەسەن، فەرمانبەر – پێنجوێن
109. سەرکەوت ئەحسین خدر، خوێندکاری زانکۆ – هەولێر
110. عوسمان مەحەمەد، خوێندکار – بریتانیا
111. دابان ئەحمەد، کارمەند – بریتانیا
112. بادینان کاکەیی، ئەندازیار – هاملتۆن، کەنەدا
113. بەرهەم نەسرەدین، پۆلیس – سلێمانی
114. بڵند حسێن مەحەمەد، کارمەند – سلێمانی
115. ئالان کوردۆ، کاتمەند – ئوسترالیا
116. هەرێم حەسەن ئەحمەد، مامۆستای زانکۆ –رانیە
117.  سەرتیپ عەلی، سکرتێری کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان – سلێمانی
118. خەلیل عەبدوڵارەشید، مامۆستا – سلێمانی
119. بەشدار مەحەمەد ئەحمەد، گۆرانیبێژ – هەولێر
120. گەشتی خدر، خوێندکار – قەڵادزێ
121. فەرەیدون حەمەڕەشید، نوسەر – سویسرا
122. بلیمەت ستار مستەفا، خوێندکاری زانکۆ – هەولێر
123. حەسەن عەلی هەیاسی، کارمەند – لەندەن-بریتانیا
124. ئیسماعیل رەسول مەحەمەد، مامۆستا – حاجیاوا،رانیە
125. دکتۆر سیروان عوسمان حەسەن، پزیشك – سلێمانی
126. سۆران حەسەن عەبدوڵا، کارمەند – نەرویج




PM:05:12:16/08/2014