بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەركی حكومەتی نوێی عێراقە بە پشتبەستن بەبنەمای نیشتمانی و یەكسانی خزمەتی هەمو تاكەكانی وڵات بكات بەبێ جیاوازی و هەنگاوی گەورە بنێت لە روبەڕوبونەوە و دژایەتی گەندەڵیدا.
بەپێی راگەیەنراوێكی نووسینگەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەردانی د. لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عیراقی كردووە و رایگەیاندووە "لەپێناو پارێزگاریكردن لە مافە دەستورییەكانی گەلی كورد و هەنگاونان بە ئاڕاستەی رێبازی سەرۆك مام جەلال كە خۆی لە تەبایی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان دەبینێتەوە".
بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەكردووە "هەڵبژاردنی د. لەتیف رەشید وەك چوارەمین سەرۆك كۆماری كورد لە مێژوی عیراقدا، شانازییەكی گەورەیە بۆ گەلی كورد و یەكێتی، باوەڕی تەواومان بە دەستور و هاوبەشیی راستەقینەیە لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا، ئەركی حكومەتی نوێیە بە پشتبەستن بەبنەمای نیشتمانی و یەكسانی خزمەتی هەمو تاكەكانی وڵات بكات بەبێ جیاوازی و هەنگاوی گەورە بنێت لە روبەڕوبونەوە و دژایەتی گەندەڵیدا".