ئەمڕۆ دووشەممە بۆمبێك لە یەکێک لە گەڕەکەکانی پارێزگای كەركوك تەقییەوە، کە بەهۆیەوە سێ منداڵ بوونە قوربانی.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە (سپی) ڕاگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ له گه‌ڕه‌كى به‌درییەی شارى كه‌ركوك له پشتى پێشانگه‌كانى ئۆتۆمبێل بۆمبێك به چه‌ند منداڵێكدا ته‌قييه‌وه".
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو منداڵ گيانيان له‌ده‌ستداوه و منداڵێكيش به سه‌ختى بريندار بووە و له ئێستاشدا بۆ وەرگرتنی چارەسەر له نه‌خۆشخانه‌ى گشتى كه‌ركوكه، لێكۆڵینه‌وه‌ی هێزە ئەمنییەکانیش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردووه.